سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی بەمەبەستی "پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و تاوتوێکردنی پرسە هەرێمییەکان" سەردانی هەریەک لە کوێت و عومان دەکات.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: روحانی لەسەر بانگهێشتی فەرمی سوڵتانی عومان، قابووس کوڕی سەعید سەردانی مەسقەتی پایتەختی ئەو وڵاتە دەکات. لە مەقسەت لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا سوڵتان قابووس پێشوازی لە روحانی دەکات.
بڵاویشی کردووەتەوە کە دوای عومان، روحانی بەرەو کوێت بەڕێ دەکەوێت و لەگەڵ میری کوێت، شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئال سەباح کۆدەبێتەوە.
١٥ شوبات ٢٠١٧ - ٠٣:٤٥
News ID: 811794
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی سەردانی هەریەک لە کوێت و عومان دەکات.